ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هیوادارین ئاگربەست ئاسایش بۆ ناوچەکە بەدی بهێنێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی
هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.
بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.