ئەمریكا سزا بەسەر ژمارەیەك میلیشیای سەر بە ئێران دەسەپێنێت

ئەمریکا ژمارەیەک سزای سەپاند بەسەر چەند نێوەندگیرێکی دارایی و بازرگانی فەیلەقی قودسی پاسدارانی ئێرانی و گرووپی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپی حووسییەکان لە یەمەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، شەش دامەزراوە، بازرگانێکی ئاڵوگۆڕی دراو و دوو کەشتی نەوتهەڵگری خستووەتە لیستی گەمارۆکانییەوە، بەهۆی گواستنەوەی کاڵا و پشتیوانییە داراییەکان لە نێوان سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنان و چەکدارە حووسییەکان یەمەن.

وەزارەتەکە ئاماژەیداوە، ئەو کۆمپانیا و کەشتییە هەڵگرانەی سزایان بە سەردا سەپێنداروە، لە لیبریا، هیندستان، ڤێتنام، لوبنان و کوەیت تۆمارکراون، هاوکات شەشەمین پاکێجی سەپاندنی سزایە بە سەر سەروەت و سامانی، سەعید جەمالی سەرمایەداری یەمەنییە کە لە ئێران نیشتەجێیە و پشتیوانی دارایی حووسییەکان دەکات.

هەروەها رایگەیاندووە، سەپاندنی سزاکان هەنگاوێکی دیکەیە لەو هەڵمەتەی بۆ لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی سەرچاوەی دارایی سوپای پاسداران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هاتووە، تۆفیق محەمەد سەعید عەلا بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراو خەڵکی سووریا و نیشتەجێی لوبنان لە پاکێجە نوێیەکەی سزا دراوانە بەهۆی پشتیوانیی و گواستنەوەی ئەلیکترۆنی دارایی بۆ فەیلەقی قودس و حزبوڵڵای لوبنانی و حووسییەکان.

هەروەها 11 کەس و ناوەندی سەر بە ڕژێمی سووریای بە هۆی بازرگانی ماددەی هۆشبەرەکان سزاداون و ڕایگەیاندووە، سووریا بووەتە ناوەندێکی گەورەی دروستکردن و هەناردەکاری کەپتاگۆن و بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بڵاوی دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر