پارێزگاری هەولێر بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوەندیی بازاڕی لەنگە دەدات

بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوەندیی ئەو دووکاندارانەی بازاڕی لەنگە دەدرێت کە کرێچین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی لەنگە ڕایگەیاند: “بەگوێرەی ئەو قەرەبووەی خاوەن موڵکەکان لە شارەوانی وەریدەگرن، دەبێت لە کرێی دووکاندارەکانیان خۆش بن”.

ئەمەش دوای ئەوەدێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە کرێی ساڵانە و شەش مانگی کۆکردنەوەی خاشاکی دووکاندارانی لەنگە خۆش بێت.

ھەواڵی زیاتر