سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی , گەڕایەوە هەولێر.
سەرۆکی حکومەت لە کاتی گەڕانەوەی لە دوبەی، لەلایەن عومەر بن سوڵتان عولەما وەزیری دەوڵەتی ئیماراتی بۆ کاروباری ژیری دەستکرد، لە فڕۆکەخانە بەڕێکرا .

سەرۆکی حکومەت ، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها لە لوتکەکەدا ، گوتارێکی لە بارەی گرنگیی ڕێزگرتن و دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی پێشکەش کرد.

ھەواڵی زیاتر