کەشتییەک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە رفێندرا

بەپێی هەواڵی میدیاکانی هیندستان، كه‌شتییه‌كی هیندستان به‌ناوی MV Lila Norfolk كه‌ ئاڵای لیبیریای به‌رزكردبووه‌وه‌، له‌ كه‌ناراوه‌كانی سۆماڵ رفێندرا.

ڕاشیانگەیاندووە، هێزێك له‌ هیندستانه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی رفاندنی كه‌شتییه‌كه‌ جووڵه‌ی پێكراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاماژەی بەوەکردووە، 15 هاووڵاتی هیندی سه‌رنشینی كه‌شتییه‌كه‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ده‌شڵێت، فڕۆكه هیندییه‌كان له‌ دووره‌وه‌ چاودێری كه‌شتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ تیمه‌ هیندییه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

ھەواڵی زیاتر