دوای 33 ساڵ یانەی ناپۆلی بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

شەوی پێنجشەممە لە یاریەکی خولکی ئیتاڵی ناسراو بە سیریا ئەی، یانەی ناپۆلی توانی نازاناوی خولەکە بۆخۆی یەکلایی بکاتەوە.

یانەی ناپۆلی هەفتەی 33ی خولی ئیتاڵیدا بووە میوانی یانەی ئۆدینیزی و پێویستی بە تەنیا یەک خاڵ بووە تا ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا پێش کۆتاییهاتنی خولەکە بە پێنج هەفتەکە.

هەرچەندە یاریەکە لە یاریگای ئۆدینیزی بووە، بەڵام هاندەرانی ناپۆلی دوای یاریەکە چوونە یاریگاوە و لەگەڵ راهێنەر و یاریزانانی یانەکەیان ئاهەنگیان گێڕا.

لە شاری ناپۆلیش هاندەران چوونە سەر شەقامەکان و بە بەرزکردنەوەی وێنەی دێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان ئاهەنگیان گێڕا.

ھەواڵی زیاتر