شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات‌

کەشناسێک لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینی دەکات کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی لەبارەی كەشوهەوای سبەینێ شەممە ئاماژە بەوە دەکات، ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی شەودا بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ھەندێك لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک.

دەشڵێت” لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا گەرمەی لەمڕۆوە ڕووی کردۆتە ناوچەکانمان، سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ تا چوار پلەی دیكە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت (١٠ – ١٥) كیلۆمەتر بە ئاراستەی باكووری ڕۆژهەڵات”.

ھەواڵی زیاتر