سەرۆکی ئێران بەڵێنی بڕیاری ‘یەکلاکەرەوە’ دەدات لەسەر خۆپیشاندانەکان

ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران، بەڵێنی داوە بە شێوەیەکی ‘یەکلاکەرەوە’ مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندانەکان بکات کە بە ھۆی مردنی کچە کوردێک بە ناوی مەھسا ئەمینی (ژینا) لە لایەن پۆلیسەی ئەو وڵاتەوە سەریان ھەڵدا.

بڕیارەکەی سەرۆکی ئێران لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی شەممە 24ی ئەیلول، خۆپیشاندەران بۆ نۆیەم ڕۆژی یەک لە دوای یەک ڕژانەوە سەر شەقامەکان دژی حکومەت حکومەت و تا ئێستاش 41 کەس کوژران و سەدان کەسیش دەسبەسەرکراون.

لە بڵاوکراوەیەکی میدیای دەوڵەتدا، دوێنێ ڕۆژی شەممە، ڕەئیسی سەرەخۆشی لە کەس و کاری یەکێک لە ئەندامەکانی سوپای بەسیج کردووە کە لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران لە شاری مەشھەد کوژرا و  وتویەتی “پێویستە ئێران بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەوانە بکات کە دژی ئەمن و ئاسایشی وڵات دەجوڵێنەوە”.

ھەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ڕەئیسی جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە “خۆپیشاندەران جیا بکەینەوە لەوانەی ئاسایشی گشتی تێکدەدەن”.

ماوەی ھەفتەیەک زیاترە لە وڵاتی ئێران خۆپیشاندانی جەماوەری بە ھۆی مردنی کچە کورد مەھسا ئەمینی (ژینا) زۆرینەری شارەکانی گرتۆتەوە و خەڵکی دژی یاساکانی دەوڵەت ھاتوونەتە سەر شەقامەکان، ھەروەھا چەندین ھوتافی تووند دژی حکومەت و تەنانەت ڕابەری ئێران (عەلی خامنەیی) لە ناو خۆپیشاندەران دەبیسترێت وەک “مەرگ بۆ خامنەی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر”.

ھەواڵی زیاتر