کاتێک سەرکردەی نەهەنگەکان نەخۆش دەکەوێت

ئەمە وێنەی کۆمەڵێک نەهەنگی دەگمەنن، لە کەناراوە دوورەکانی ئوستورالیادا گیرساونەتەوە تیمەکانى رزگارکەر توانیان چەند دەرزەنێکیان رزگاربکەن. ژمارەیان زیاد لە دووسەد نەهەنگ بوو، دوو ساڵێکیش لەمەوبەر و لەهەمان کاتدا نزیکەی پێنجسەد نەهەنگی تر، هەمان حاڵەتیان لێ بەسەرهات و ژمارەیەکی زۆریان مردن. بە گوێرەی راپۆرتە زانستییە ئاژەڵناسییەکان، ئەم دیاردەیە لەم سەدەیەدا زۆر زیادیان کردووە.

هەندێک لێکدانەوە بە کردەی خۆکوژی ناوی دەبەن، هەندێک سەرچاوەی تر، پیسبوونی ژینگەی ئاوی دەرەنجامی پاشەڕۆکانی مرۆڤ بە هۆکار دەزانن. لەناو ئەم لێکدانانەوەدا، یەکێکیان زۆر سەرنجی ڕاکێشام. هەندێک لە پسپۆڕانی ئاژەڵناسیی ئاو دەڵێن: هەندێجار بەهۆی نەخۆشی و لاوازیی پێشەنگ (سەرکردە)ی نەهەنگەکانەوە، ڕێیان لێ تێکدەچێت و بەهەڵەدا دەبرێن، دەرەنجام ژمارەیەکی زۆریان لەناو دەچن.

هۆکار هەرکامێک بێت لەوانەی سەرەوە، بۆ مرۆڤ ئاماژەی گرنگ و کاریگەری تێدایە.

فەهمى عەلى عەزیز

ھەواڵی زیاتر