سێ پێشنیازی پارتی بۆ یەکێتی لەبارەی سەرۆککۆمارەوە

ڕۆژی پێنجشەمە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی پیرمامی کرد و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی سێ پێشنیازی داوەتە بافڵ تاڵەبانی وەکو دەست پێشخەریەک بۆ یەکهەڵوێستی کورد کە ئەمانەن:

  1. گۆڕینی کاندیدی یەکێتی لە بەرهەم ساڵحەوە بۆ کەسێکی تر
  2. دەستبەرداربوونی یەکێتی لە پۆستی سەرۆککۆمار بەرامبەر بە پۆستەکانی تری کورد لەنێو حکومەتی عێراق
  3. هەر لایەنێک کاندیدی خۆی هەبێت
    باڵکێش زانیویەتی، تا ئێستا یەکێتی خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە و وەڵامی دەستپێشخەرییەکەیان نەداوەتەوە.
ھەواڵی زیاتر