وێرانکردنی کوردستان بە پەرەسێلکە

جەند ساڵێکە دەیان و بگرە سەدان کچ لە ژێر ناوی مودڵ و بزنس، لە ئێران، تورکیا و سووریاوە دێنە باشوور، خۆ دیارە پەیداکردنی پارە و کۆکردنەوەی سامانەکەیان بە چ ڕێگەیەکە ( حەمکۆ بە روونی باسیکرد )، بەڵام دیوێکی دیکەی زۆر مەترسیدار ھەیە کە ھەموو کەس پەی پێنابات. ئەویش ئەوەیە کە ئەو کچانە بە دڵنیاییەوە زۆربەیان پەرەسێلکەن (پەرەستوو).

مێژووی پەڕەسێلکەکان

ماڵپەری ‘هیرالد ریپۆرت’ مێژووی بەکارهێنانی ‘پەڕەسێلکەکان’ لە کاری هەواڵگری و سیخووڕیی ئێراندا، بۆ بەر لە دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1979 دەگێڕێتەوە. ماڵپەرەکە لە بابەتێکدا بەناونیشانی “دروستکردنی پەڕەسێلکەکان، لە نێوان فێڵ و مەرگەساتدا’، بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بەسەرەتاکانی بەکارهێنان و پێناسی ئەوان دەکات.

لەپێناسی پەڕەسێلکەکاندا، ماڵپەرەکە دەڵێ، ئەوان “ئافرەتانی جوانی سەرنجڕاکێشن، دەزگا ئاسایشییەکان بۆ سیخوڕیکردن بەسەر کەسایەتییە دیارەکانەوە بەکاریاندەهێنن، بۆ لەداونانیان. دەزگا هەواڵگرییە جیهانییەکان لە سەردەمانی زووەوە، ئافرەتان و پارە وەک دوو چەکی بنچینەیی کارەکانی خۆیان بەکاردەهێنن”.

بەپێی راپۆرتەکە بەر لە شۆڕشی ئیسلامی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی ئێران (ساواک) ئەو چەکەی لە دژی زۆر لە بەرهەڵستکارەکانی بەکارهێناوە، بەتایبەت پیاوانی ئاینی دیار، کە بەهۆیەوە ناچاریکردوون بە وازهێنان لە بەرهەڵستیکردنی خۆیان. سەرنجدەدرێت لە دوای شۆڕشی ئیسلامییەوە، ئەو چەکە بەردەوامبوو لە کارپێکردن”.

ماڵپەڕەکە زیاتر باس لە رەوتە مێژووییەکەی بەکارهێنانی پەڕەسێلکەکان دەکات: “لە قۆناخی چاکسازییەکان و سەرۆکایەتی خاتەمیدا، پەڕەسێلکەکان بەشێوەیەکی فراوان بەکارهێنران، بە ئامانجی مینڕێژکردنی کەسایەتییە سەرەکییەکانی باڵی دژبەر، دیارترین ئەو کەسایەتییانە، عەتائوڵڵا موهاجیرانی و محەممەد عەلی ئەبتەحی بوون”.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەدەستلەکارکێشانەوەی لە ناکاوی چەندین کەسایەتی دیار و وەزیری ئێرانی کردووە، کە سکانداڵیان لەرێگەی ‘پەڕەسێلکەکان’ەوە لێ ئاشکرابووە، لەوانەش محەممەد عەلی نەجەفی، سەرۆکی شارەوانیی تاران، کە دۆسێیەکەی گەیشتە بەردەم رای گشتی ئێران، دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میترا ئستاد ئاشکرابوو، بەرلەوەی بەفەرمی مارەی بکات.

بۆیە ھاتنی بە لێشاوی ئەم ژمارە زۆرەی کچان و رەواج پێدانیان، کوردستان لە رووی ئابووری و سیاسیشەوە کاولتر دەکات، چونکە بە تەجرووبە سەلمێنراوە، خاڵی لاوازی مەسئول و کوڕە مەسئول، کچە.
دەبێ حکومەت و لایەنە ئەمنیەکان خەمێکی خۆیان و داھاتووی ئەم وڵاتە بخۆن تا لە دەست نەچووە.

سیروان عەباس

ھەواڵی زیاتر