وادەی تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 9 و 12 دیاری دەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی و خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلەکانی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی، بڵاوکردەوە، هەروەها وادەی دەستپێکردنی خولی یەکەم و دووەمی دەستنیشانکرد.

وەزارەتی پەروەردە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی یەکەمی پۆلی 9 لە 14-05-2026 دەستپێدەکات، لە 25-05-2026 کۆتایی پێ دێت، هەروەها خولی دووەم لە 15-06-2026 دەستپێدەکات.

بۆ پۆلی 12ـی ئامادەیی بە زانستی، وێژەیی و پیشەیی، خولی یەکەم لە 14-06-2026 دەستپێدەکات، لە 08-07-2026 تەواو دەبێت، خولی دووەم بۆ 11-08-2026 دیاریکراوە.

ھەواڵی زیاتر