كاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی كارەبا راگەیەنرا

کارەبای هەرێم: لە ماوەیەکی نزیکدا بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە.

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند كە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێ کردۆتەوە، وەزارەتی کارەبا لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتییە بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا.

راشیگەیاند: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشی پێ دەکرێتەوە و بەمەش بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرلەئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵ، هێرشەكە ببووە هۆی راوەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكە و هەروەها نەگەیشتنی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا.

ھەواڵی زیاتر