گوندەکانی سنووری شارەوانی سلێمانی تاپۆ دەکرێن

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی، تاپۆکردنی گوندەکانی ناو سنوری شارەوانی ڕادەگەیەنێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بانگەوازی تاپۆکردن:

لە میانەی رووپێوکردنی گوندەکانی ناو سنووری شارەوانیمان بۆ ئامادەکردنی نەخشەی وردکاری شارەوانیمان لە ماوەیەکی پێوانەییدا نەخشەی وردکاری بۆ دەیان گوند ئامادەکردووە و دواتر لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ لە ئەندازیارانی تەلارسازیی شارەوانیمانەوە بە شەو و بە رۆژ کاری دیزاینی بۆ دەکرێت تاکو بە زووترین کات رێکارەکانی تاپۆکردنی بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە دوێنێ نەخشەی (٩) گوند بە دیزاینکردنەوە کۆتایی هات و دەستبەجێ رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی و پارێزگای سلێمانی کران بۆ جێبەجێکردن.

وە هەر هەمان رۆژ لە پارێزگای سلێمانیدا سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بەڕێز (دیلمان لەتیف ڕەشید) رایگەیاند کە تاپۆکردنی ئەم گوندانەی خوارەوە لە هەفتەی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە:

١- گوندی خاک

٢- گوندی دابان

٣- گوندی عەزیزئاوا

٤- گوندی کانی سەفەر

٥- گوندی رازیانەی کانی شینکە

بۆیە ئەو بەڕێزانەی کە لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە با ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن.

خۆ ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نوسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی سەر بە شارەوانییەکەتان بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان.

هەروەها زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە رێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێت، واتە ئێمە بەهای بینای خانووەکە ئەژمارناکەین.

وە یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێ و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە رەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە.

لەگەڵ رێزی

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی

٢٦ ی ٣ ی ٢٠٢٤

ھەواڵی زیاتر