سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئیدانەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەکات

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان: ئیدانەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ـی  ئاداری 2024، سەندیکای رۆژنامەنووسان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە کاتی روماڵی خۆپیشاندان لە شاری سلێمان، هێزە ئەمنییەکان بە شێوازێکی توند و بە بەکارهێنانی هێز مامەڵەیان لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و تیمەکانی هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو کارە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای ڕۆژنامەگەرییە و مەترسییە بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان. بۆیە لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان، لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو کارانە و هەموو مامەڵەیەکی نایاسایی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین.

راشیگەیاند، داواکارین هەرچی زووترە ڕاگیراوان ئازاد بکرێن و کەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان. دووبارە داوا دەکەین ژینگەیەکی ئارام بۆ ڕۆژنامەنووسان و کاری ڕۆژنامەگەری فەراهەم بکرێت.

ھەواڵی زیاتر