مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت

مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت و نوێنەرێكی وانەبێژانیش دەڵێت: مووچەی مانگی نۆی پەروەردەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دابەش دەکرێت.

کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ 30ی11، مووچەی مانگی نۆی وانەبێژانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین دابەش دەکرێت، کە لە هەولێر و دهۆک و کۆیە دابەش کراوە.”

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 36 هەزار کەسە و مووچەی مانگانەیان زیاترە لە 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر