دۆخی خراپی ئاژەڵانی چاڤی لاند شۆکت دەکات

دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک لە چاڤی لاند کەوا دەردەخات چەند ئاژەڵێک مرداربوونەوە، توانا ئەمین دەنوسێت: “منداڵەکانتان مەبەن بۆ بینینی ئەم کارەساتانە”.

توانا ئەمین نوسەر و رەخنەگر، لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی خۆی کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دۆخی خراپی ئاژەڵانی چاڤی لاند نیشان دەدات.

لەسەر کورتە ڤیدیۆکە دەنوسێت: “بەڕاستی نازانم چی بنووسم! خوشک و برایانی بەڕێز من داوای لێ بوردن دەکەم کە شتی ناخۆش دەخەمە بەرچاوتان… ئەمە چاڤی لاندەکەی شاسوارە، ئەمە حاڵی حازر و ئێستای ئاژەڵەکانێتی بەم گەرمایە،!”

لە بەشێکی تری نوسینەکانیدا دەلێت: “مشک بۆ دەبێ لە زۆنی ئاژەڵان بێت و من پارە بدەم بۆ ئەوەی بیبینم و کە پارەشم دا ئەم وێنەیە ببینم…. ؟!
منداڵەکانتان مەبەن بۆ بینینی ئەم کارەساتانە..
قائیمقامیەتی سلێمانی کوا لیژنەکانتان..؟!!”

ھەواڵی زیاتر