نزیکەی 500 ڕۆژنامەنووسی سەر بە لاهور جەنگی بێکاربوون

دوای ئەوەی بە بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانی (کە خۆی بە سەرۆکی یەکێتی ناساندووە) هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەر بە لاهور جەنگی داخران یان خرانە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، ئێستا نزیکەی 500 ڕۆژنامەنووس بێکار بوون.

ڕەحمان غەریب، سەرۆکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، سەردانی قوباد تاڵەبانیان کردووە و لەبارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاریان لێکردووە و ئەویش دڵنیایی داوە کە هیچ ڕۆژنامەنووسێک دەرناکرێت.

لاهور جەنگی لە ماوەی دەسەڵاتیدا وەکو هاوسەرۆک، دەیان دەزگای میدیایی فەرمی و نافەرمی هەبووە و 450 بۆ 500 ڕۆژنامەنووس کاریان بۆ کردووە.

ھەواڵی زیاتر