ھێنانی بەش

گرنگ

ئیسرائیل: ئامادەین بەبێ ئەمریکا هێرش بکەینە سەر ئێران

ئیسرائیل سوورە لەسەر هێرشکردنە سەر ئێران و هۆشداری دەداتە واشنتن لەوەی ئامادەیە بەبێ یارمەتیی ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست" کە ڕۆژی یەکشەممە 08-02-2026 بڵاوکراوەتەوە، ئیسرائیل پەیامێکی ئاراستەی

وەزارەتی کارەبا لەسەر گرانبوونی نرخی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە ڕێگای یاسایی پەسەندکراوە. دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە ڕێگای یاسایی

هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ڕۆژئاوا کرا

کۆمەک و هاوکاریەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکرا. وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 8ی شوباتی 2026، کاروانی کۆمەک و هاوکارییەکان کە لە

سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ڕۆژی یەكشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و تۆم باراك، نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی

ئایا ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران؟

لەگەڵ چوونە ناو مانگی شوباتی ٢٠٢٦، پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و تاران لە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدایە. لە کاتێکدا هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ناوچەکەدا لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش لە پشت پەردەوە بۆ

وەزارەتی ناوخۆ کارکردن بە نووسراوی OPVI ڕاگرت و ڕێنمایی نوێ دەداتە شۆفێران

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ئەو نووسراوەی تایبەت بوو بە (OPVI) بە فەرمی کێشراوەتەوە و لەمەودوا کاری پێناکرێت. بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەرچەندە

هاتووچۆی هەولێر شوفێرانی تەکسی ئاگادار دەکاتەوە

هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوەیەک لەسەر شۆفێرانی تەکسی بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە، دەبێت هێمای روونکاککەرەوە لەسەر سەقفی تەکسی دابنرێت. هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: وەک ئەوەی چاودێریمان کردوە بەشێک لە شوفێرانی تەکسی (هێمای

وەزیری دەرەوەی ئێران: لە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگەز نابینەوە

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کۆکردنەوەی هێز لە ناوچە نامانترسێنێت و ئەرکی ئێمە دیپلۆماسییەت و جەنگە.  دەستووری ئێران رێگە بە دەستوەردانی دەرەکی نادات، چونکە هەر لە بنەڕەتدا کۆماری ئیسلامی لەسەر بنەمای

نەتانیاهۆ شەش داواکاریی لەسەر ئێران داواتە ئەمریکا

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەش داواکاریی سەبارەت بە ئێران داواتە ئەمریکا و دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەیە. کەناڵی 12ــی ئیسرائیلی، شەش داواکارییەکانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ئاشکرا

مەسرور بارزانی: پارتی گەورەترین حزبە لە عێراق

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (سكاینیوز عەرەبییە) ڕایگەیاند، ئەگەر لۆژیكی سوننە و شیعە بەكار بهێنن بۆ دیاریكردنی پۆستەكان، ئەوە مافی پارتییە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق هەبێت. ئەمرۆ شەممە، 7ـی