ھێنانی بەش

کوردستان

مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەريی عێراق كۆ بووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە شاری هەولێر له‌گه‌ڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەريی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی

سه‌رۆكی حکومەت له‌گه‌ڵ شاندێكى پەرلەمانی ئه‌وروپا کۆبووەوە

‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3/8، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى ‏حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى په‌رله‌مانتارانی يه‌كێتيى ئه‌وروپا به‌ ‏سه‌رۆكايه‌تيى سارا سكيتێدال سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق كرد.‏شاندی پەرلەمانیی ئەوروپا

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى يونێسکۆ دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/8، مەسرور بارزانى، ‏سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)کرد .به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ،

پارتی و یەکێتی راگەیاندراوێکی هاوبەش بڵاو دەکەنەوە

هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە 2023/3/8 بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی

لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە

دەقی راگەیەندراوی لاهور شێخ جەنگی: پیرۆز بێت ڕۆژی ٨ـی مارس، ڕۆژی جیهانیی خه‌بات بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی مافه‌كانی ژن. لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لە دایکم و هاوسەر و کچەکەم و تەواوی دایکان و ژنان و کچانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ژنان و كچانی

کرێکارێک لەسەر باڵاخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

ئەمرۆ چوارشەممە 2023.3.8 لە سەنتەری بازاڕی دهۆک کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵاخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا. بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و تەمەنی 35 ساڵ بوو، لە کاتی کارکردندا لەسەر باڵاخانەیەک

ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکى سەختى هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا. ئەمرۆ چوارشەممە 2023/3/8 لەسەر رێگاى دەربەندیخان- سلێمانى، رووداوێکى هاتوچۆ ڕوویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا. لە ڕووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک بەهۆى خێرایی زۆەوە کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی مارس، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا کە میکێلێ کامێرۆتا کونسولی ئیتالیا لە هەولێر ئامادە بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئانالێنا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە. سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ هاریکاری و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە داعش .

مەسرور بارزانی: حکومەتی ھەرێم باوەڕی تەواوی بە ستراتیژی بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتان هەیە

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/8 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی یادی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. لە ڕێوەرەسمەکەدا کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان بە هەماهەنگی