ھێنانی بەش
کوردستان
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی بڵاوكردەوە و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ!-->!-->!-->…
پەردە لەسەر پەیکەری شەهید خەجە باوە لادرا
ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11، لە یادی 32 ساڵەی رزگارکردنی شاری هەولێر، پەردە لەسەر پەیکەری شەهید خەجە باوە لادرا، کە لەکاتی هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی بەعس لە راپەڕینی ساڵی 1991 لە هەولێر شەهید بوو.
خەجە باوە، یەکەم خانمە شەهید و سیمبولی!-->!-->!-->…
لایەنە سیاسییەکان لە سلێمانی کۆ دەبنەوە
کۆبوونەوەی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، شیوعی و چەند لایەنێکی دیکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە بارەی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد.
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار یەكێكە لە دەستكەوتە بەهادارەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە!-->!-->!-->!-->!-->…
مەسرور بارزانی: رێککەوتننامەی 11ـی ئازار دەستکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە
ئهمڕۆ یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار دەکەینەوە ، کە پەنجا و سێ ساڵ لەمەوبەر ، حکومەتی عێراق ناچار بوو، بە هۆی بەرگری و خۆراگری خەڵکی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات و دان بە هەندێک لە!-->…
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان گوندێکی قەرەهەنجیر بۆردوومان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی چەمی سەیدانی لە قەرەهەنجیری سنووری قەزای چەمچەماڵ کردووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
نوێ دەکرێتەوە
ئەژی ئەمین پەیامێکی تووندی بڵاو کردەوە
ئەژی ئەمین بەپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردووەتەوە.
دەقی پەیامەکەی ئەژی ئەمین
ساڵێک لەمەوبەر تاقمێکى لەیاسا دەرچوو دوور لە هەموو بەها ئەخلاقییەکان و ڕێکارە یاساییەکان، دواى چەند ڕۆژێک لە هەوڵى شکستخواردوو و!-->!-->!-->!-->!-->…
کەرکووک.. رێگە بە پۆشینی جلی کوردی نەدرا
بە بڕیاری سەرۆکی زانکۆی کەرکووک، چالاکیی هونەری و پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی لە کۆلێژەکان قەدەغەکرا و رێگە بە چوونە ژوورەی رۆژنامەوانان نەدرا.
بۆ رێگریکردن لە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی، ژمارەیەکی زۆری کارمەندی ئەمنی لەنێو کۆلێژەکان!-->!-->!-->…
بازرگانە مەترسیدارەکەی عێراق دەستگیر کرا
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی رایگەیاند, ئەمشەو پێنچشەممە 2023/3/9 لە سنووری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، مەترسیدارترین بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان و چەك دەستگیر كرا.
بازرگانەکە بە “شەیتان" ناسراوە و ماوەیەكە هێزە ئەمنییەكان و دەزگا!-->!-->!-->…
هاووڵاتیەک بەهۆی دەرزی لێدانەوە گیانی لەدەستدا
پاش ئەوەی کەسێک تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت، دەچێتە یەکێک لە نۆرینگەکانی بەردەڕەش و دەرزییەکی لێدەدرێت و بەهۆیەوە گیانلەدەست دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ئیسماعیل محەمەد ئەمین)ـەو تەمەنی 64 ساڵە.
!-->!-->!-->!-->!-->…