ئەو کەسەی تەنیا 4 رۆژ سەرۆکی حکومەتی کوەیت بوو کەوتە نەخۆشخانە

ئەو کەسەی کە تەنیا 4 رۆژ سەرۆکی حکومەتی کوێت بوو و ساڵانێکە لە زینداکانی ئەو وڵاتە بەند کراوە، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانە.

عەلا حوسێن، سەرۆکی حکومەتی کوەیت لەسەردەمی داگیرکردنی کوەیتدا لەلایەن عێراقەوە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ڕۆژنامەی ‘ڕەئی’ی کوەیتی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد کە، عەلا حوسێن کە لە زیندانێکی کوەیتدا، ماوەی بەدنکردنەکەی بەسەر دەبات و ئێستا بۆ نەخۆشخانە گوستراوەتەوە.

عەلا حوسێن، ئەفسەری سوپای کوەیت بوو، لە دوای داگیرکردنی کوەیتەوە لەلایەن سوپای عێراق، لە ساڵی 1990، بە سەرۆکی حکومەتی کوەیت دیاریکرا کە تەمەنی تەنیا 4 رۆژی خایاند.

هەر ئەوکاتە سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق، لە بەغدا وەک سەرۆکی حکومەتی کوەیتی ئازاد، پێشوازی لە عەلا حوسێن کرد.

ھەواڵی زیاتر