دۆمێنیک ڕاب: شەش ملیۆن دۆلار هاوكاریی بەیروت دەكەین

وەزیریی دەروەی بەڕیتانیا ڕایگەیاند ، بەهۆیی رووداوەدڵتەزێنەكەیی بەیروتەوە، بڕیارمانداوە 6.6 ملیۆن دۆلار هاوكاریی مادیی لوبنان بكەین.

دۆمێنیک ڕاب ڕایگەیاند:  لە کاتی پێویستیدا لەپاڵ گەلی لوبناندا دەوەستین، بەخێرایی وەڵام دەدەینەوە و یارمەتیان دەدەین، گەڕان و فریاکەوتن و یارمەتیە مرۆیی و تەندروستیەکان لەگەڵ ئەو 6.6 ملیۆن دۆلارەدا پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکرێت.”

وتیشی ” ئەوەی گرنگە لەم کاتەدا ئەوەیە پشتیوانیەکەمان تایبەتە بەو پێویستیە دیاریکراوانەی کە هەر ئێستا سەرۆک وەزیری لوبنان باسی لێوەکرد، تاوەکو ئێستا بەدیاریکراوی ژمارەی ئەو هاوڵاتیە بەڕیتانیانەی کە لە تەقینەوەکەدا بریندار بوون یاخود گیانیان لەدەستداوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر