هەسەدە: گرووپە چەکدارەکان سەرپەرشتیی بەقاچاخبردنی خێزانەکانی داعشیان کردووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە توندی وەڵامی تۆمەتەکانی حکومەتی سووریا دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دامەزراوە ئەمنییەکانی دیمەشق خۆیان لە ئاسانکاری و ڕاکێشانی خێزانەکانی داعش بۆ دەرەوەی کەمپی هۆڵ تێوەگلاون.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچە و لێخۆشبوون لە سەرپێچیی هاتووچۆ

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا دوایین هەڵوێستی

پێشەوا هەورامانی: لێخۆشبوونی %20ـی سزای سەرپێچی هاتووچۆ درێژکرایەوە

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی سزای هاتووچۆ بە ڕێژەی 20٪ ڕاگەیاند. ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 2026/02/25 ئەنجوومەنی

دژی گۆڕینی پێگەی کارگێڕیی ناحیەی گوڵاڵە لە خانەقین بایکۆت ڕاگەیەندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/02/25 لە زۆربەی دامودەزگاکانی حکومەت و قوتابخانە و بازاڕەکانی ناحیەی گوڵاڵە بایکۆتی گشتی دەستیپێکردووە و ئەم هەڵوێستە وەک ناڕەزایەتییەک دێت دژی بڕیارێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی پلەی کارگێڕی ناحیەکە بۆ

ترەمپ درێژترین گوتاری مێژوویی واشنتنی پێشکەش کرد و دوایین مۆڵەتیشی دایە تاران

ڕۆژی سێشەممە 24ی شوباتی 2026، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 25ی شوبات بەکاتی هەولێر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێکۆردێکی نوێی لە مێژووی سیاسی وڵاتەکەیدا تۆمارکرد و ژمارەی پێوانەیی درێژترین گوتاری ساڵانەی کۆنگرێسی شکاند؛ ترەمپ لەبەردەم

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بە مووشەکەکانی مەترسی لەسەر ئەوروپا و بنکەکانی ئەمریکا دروست دەکات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 25/02/2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتاری ساڵانەی خۆیدا لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا تیشکی خستە سەر کۆمەڵێک دۆسیەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە سەردەمێکی زێڕیندایە و توانیویەتی گۆڕانکاری

عەباس عێراقچی: بەهیچ شێوەیەک سازش لەسەر مافەکانمان ناکەین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە زنجیرە پەیامێکی نوێدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ سەر مێزی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند. عێراقچی ئاماژەی بەوە دا کە

کۆشکی سپی: بژاردەی سەربازی دژی ئێران هێشتا لەسەر مێزە

کارۆلاین لیڤت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، هەرچەندە ئیدارەی ترەمپ بژاردەی دیپلۆماسی وەک یەکەم هەنگاو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران دەبینێت، بەڵام بژاردەی سەربازی بۆ

مەزڵووم عەبدی: ئەمریکا کوردی لە هێرشەکانی دیمەشق نەپاراست و مەترسیی داعش هێشتا ماوە

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی PBSی ئەمریکی ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی واشنتن گرت و ڕایگەیاند، لە کاتی هێرشەکانی حکومەتی سووریا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان ئەمریکا، هەڵوێستێکی

بۆ یەکەمجار ئافرەتێک دەبێتە سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بایەخدان بە ڕۆڵی ئافرەتان لە ناوەندەکانی سەرکردایەتیکردندا، عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف، وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا بۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی