دوای گەیشتنی گوژمەیەک لە پارەی 2025ی جووتیاران لە لایەن بەغداوە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، دابەشکردنەکەش بەپێی بەرواری ڕادەستکردنی گەنمەکە دەبێت بە سایلۆکان.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردسان ڕایگەیاند؛ “سبەی یەکشەممە لە هەولێر و دهۆک دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت، هەروەها لە سلێمانیش رۆژی چوارشەممە پرۆسەکە دەست پێدەکات.”
سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنەکەگوتی؛ پارەکە بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکە لە سایلۆکان دابەش دەکرێت. هەر جووتیارێک ژمارەی ریزبەندی تایبەت بە خۆی هەیە و بەپێی ئەو ریزبەندییە پارەکە دەدرێت بۆ ئەوەی هیچ کەسێک تووشی غەدر نەبێت.
لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە “ئەمەی ئێستا گەیشتووە گوژمەی چوارەمە هی ساڵی 2025، کە بڕەکەی 8 ملیار و 945 ملیۆن دینارە.”