سلێمانی: ماوەی کەرەنتین بۆ 8 رۆژ کەمکرایەوە

حازم جەعفەر/ باڵکێش

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی کەرەنتین بۆ ئەو کەسانەی هەڵگری کۆرۆنان بۆ 8 رۆژ کەمکراوەتەوە

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، لە هەشت ڕۆژی یەکەم دەبنە هۆی تووشبوونی کەسانی دیکە، بۆیە تەنیا 8-10 رۆژ خۆ کەرەنتینەکردن پێویستە، بەڵام پێویستیان بە پشوی زیاتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرکەسێک لە پشکنینی خوێنەکەیدا (IgG) بینرا مانای ئەوەیە ڤایرۆسەکە نا گوازێتەوە، بەڵام مەرج نیە نیشانەی نەبێت.

ھەواڵی زیاتر