كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی ئۆكتۆبهر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ مارجن کۆبیاک، باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق كۆبووهوه و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی پۆڵەندا و هەرێمی کوردستانیان تاووتوێ کرد.
باڵیۆزی پۆڵەندا، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و یارمەتیدانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژهی بهوهكرد، لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کار بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات دەکەین و گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەدەین، بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان دەرفەتی ئەوەی هەیە لە بواری کشتوکاڵییەوە ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ هەموو عێراق.