كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی دوو پۆستی تری باڵای وه‌گرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌كێتی نیشتیمانی، پۆستی بریكاری وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیش “شیلان عارف”ی بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی داد و “حه‌كیم ولیا”ی بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دیاری كرد.
سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستانه، یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و چه‌ندین وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رۆكی ده‌سته و فه‌رمانگه و نوێنه‌رایه‌تییه‌وه به‌شداره له پرۆسه‌ی حكومرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌رده‌وام خۆی وه‌كو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن پیشانده‌دات.