ئەردۆگان داوای بایکۆتی کاڵای فەڕەنسی دەکات
حازم جەعفەر/ باڵکێش
سەرۆک کۆماری تورکیا، داوای لە گەلەکەی کرد بۆ یەك هەڵوێستی لەسەر ئیسلام و دژی فەڕەنسا، بایکۆتی کاڵای فەرەنسی بکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد “ئەگەر لە فەرەنسا زوڵم و ستەم لە موسڵمانان بکرێت”. ئەوان پارێزگاری لە موسڵمانان بکەن.
ئەردۆگان بە توڕەییەوە ڕەخنەی توندی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گرت کە پێشتر وتی “بەڵین دەدات بەرگری لە عەلمانییەت بکات، دژی ئیسلامی ڕادیکاڵ”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە 16ئۆکتۆبەر، مامۆستایەک بەناوی ساموێل پاتی، لە لایەن خوێندکارێکییەوە بەناوی عەبدوڵڵا ئەنزۆرڤی تەمەن 18 ساڵ، لە دەرەوی پاریس سەربڕدرا، دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلامی پێشکەش بۆ عەبدوڵڵا ئەنزرۆڤی و هاوپۆلەکانی کرد، لەسەر ئازادی ڕادەربڕین.
ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساش لە لێدوانێکدا ستایشی “پاتی”ی کرد و وتی “فەڕەنسا دەست لە کارتۆنەکان بەرنادا”.