ئه‌فسه‌رێكی كورد له‌ كه‌ركوك كوژرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌رپرسێكی ئه‌منی كه‌ركوك به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، شەوی ڕابردوو داعش هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر کێڵگەی نەوتی خەبازە لە کەرکوک و ئەفسەرێکی کوردیان بەناوی (لەتیف ڕەحمان لەکی) كوشتووه‌.”

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌منییه‌ ناسنامه‌ی ئه‌فسه‌ره‌ كوژراوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، وتی، “ئەفسەرەكه‌ پله‌ی نه‌قیبه‌ و دانیشتووی قەزای خورماتووی پارێزگای سه‌لاحه‌دینه‌ و لەدایکبووی ساڵی (1968)ه‌.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، باڵكێش ورده‌كاریی گۆڕانكارییه‌كانی داعشی له‌ پارێزگای كه‌ركوك و قه‌زای خورماتوو بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ داعش ستراتیژی كاركردنی خۆی گۆڕیوه‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی نوێی ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك و خورماتوو كردووه‌ و له‌مه‌ودوا زیاتر كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج و باسی له‌وه‌شكرد، كه‌ به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی داعشه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌ كه‌ركوك تاوه‌كو خورماتوو، كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر