تەرمی مامۆستایەک لە کەرکووک دۆزرایەوە

حازم جەعفەر/ باڵکێش

مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان کە دانیشتووی كەلارە، دەڕفێندرێت و دوای 10 ڕۆژ تەرمەكەی لە شاری كەركووك دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/27، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی باڵکێش کەوتوون، “سەفا كەڵهوڕی” مامۆستایە لە زانكۆی گەرمیان و لە كەلار دادەنیشێت، دوای 10 رۆژ ڕفاندنی لەسەر ڕێگەی نێوان کەلار – خانەقین و بێسەروشوێن بوونی، تەرمەکەی لە گەڕەکی دۆمێزی شاری کەرکووک دۆزرایەوە.

لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک، بنەماڵەکەی لە تیرۆرکردنی ئاگادار کراونەتەوە.

ھەواڵی زیاتر