دوو یاریزانی یانەی میلان دووچاری كۆرۆنا بوون

مەسعود حەسەن/ باڵکێش

دوو یاریزانی یانەی ئەی سی میلان دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەمشەو بەرانبەر یانەی ڕۆما یاری ناكەن.

بە چەند كاتژمێرێك پێش یارییەكەیان بەرانبەر یانەی ڕۆما لە گەڕی پێنجەمی سێریا ئەی، یانەی ئەی سی میلان دووپاتی كردەوە هەردوو یاریزان جیجی دۆنارۆما و پێتێر هاوگی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.

لەلایەكی تر یانەی میلان باسی لەوەشكردووە، سێ ئەندامی تری یانەكە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و هەموویان كەرەنتین كراون.

هەر ئەمڕۆ سەرجەم ئەندامانی یانەی میلان پشكنینیان بۆ ئەنجام درا و جگە لە دۆرنارۆما و  هاوگی هەموویان سەلامەتن و هەڵگری ڤایرۆسەكە نین.

ھەواڵی زیاتر