كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێكخراوی داعش جارێكی تر چەند بەرپرسێکی نوێ دەنێرێته کەرکوک و بەپێی زانیارییەكانی باڵكێش له‌ئێستادا هەندێك گۆڕانکارییان کردووە، جگە لەوەش له‌مه‌ودوا ستراتیژی كاركردنیان ده‌گۆڕن و ستراتیژی نوێیان بریتی ده‌بێت له دانانه‌وه‌ی بۆمب و بازگەی وەهمی و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەکان و ڕفاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت ئەو کەسانەی كه لەگەڵ هێزه ئەمنییەکاندا کاردەکەن، یان کارمەندی هێزە عێراقییەکانن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك ورده‌كاریی گۆڕانکارییه نوێیه‌کانی داعشی بۆ باڵكێش ئاشكرا كرد و وتی: “له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای خورماتووه‌وه تا ده‌گاته كه‌ركوك، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌كردووه.”
گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی داعش به‌م شێوه‌یه:
1- وه‌لید عه‌بدوڵا عومه‌ر (ئه‌بو ئه‌سعه‌د)، به‌رپرسی میحوه‌ری عەباسی تا دەگاتە لای ڕووباری دیجلە.
2- عبدولمه‌جید حه‌ميد ئه‌لحوبه‌یدی، به‌رپرسی میحوه‌ری زاب، تاوه‌كو دەگاتە لای گوندی سارتک حه‌لوات مولتەقا و گوندەکانی مه‌نسوریه.
3- محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌زاوی، به‌رپرسی میحوه‌ری ماحوز، تاوه‌كو دەگاتە لای گوندەکانی مه‌دینە و حەویجە.
4- فه‌تاح عبدولڕه‌حمان شاهری، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕیاز، تاوه‌كو دەگاتە لای پرۆژه‌ی ئاوی وادی نه‌وت.
5- وه‌عدوڵا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، به‌رپرسی میحوه‌ری ڕەشاد، تاوه‌كو دەگاتە لای جەوالە و وادی زه‌یتون.
6- عبدولڕه‌حمان حسێن عومه‌ر ئه‌لكومی، به‌رپرسی میحوه‌ری دوبز، تاوه‌كو دەگاتە گوندەکانی ئه‌لبوحه‌مدان ئه‌لده‌نادش.
7- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لحه‌مدانی، به‌رپرسی میحوه‌ری حەمرین، تاوه‌كو ده‌گاته لای گوندەکانی گەرحه قازان.
8ـ سه‌ميرعه‌لی سوڵتان، به‌رپرسی میحوه‌ری داقوق، تاوه‌كو ده‌گاته وادی زه‌رگه وغێدە.