كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمیندارى گشتى ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ڕایگەیاند، “به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری توشبووانی كۆرۆنا، ئێستا لە ساتی یەکلاکەرەوەى پەتای كۆرۆناداین، بەتایبەت له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه باكووری نیوه‌ی گۆی زه‌وی.”
باسی له‌وه‌شكرد، “چەند مانگى داهاتوو په‌تاكه زۆر قورس دەبێت و هەندێ وڵاتیش لەسەر ڕێڕەوێکى مەترسیدارن و یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕیش پڕبوون.”
ئه‌م هۆشدارییه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌كاتێكدایه، كه بەپێی ئامارەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رۆژى شەممە، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، 465,319 هەزار توشبووى نوێ تۆمارکراوە، کە سێیەم ئامارى پێوانەیی ڕۆژانەیە لەسەر ئاستى جیهان لەماوەى سێ ڕۆژى ڕابردوودا.