دانا گاز ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی به‌رزده‌كاته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

كۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان چوار كێڵگەی خۆی لە میسر دەفرۆشێت.

كۆمپانیای داناگاز ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “لەپێناو ئامانجە ستراتیژییەكان و پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرهەمهینانی گازی سروشتی و جێبەجێكردنی پلانەكانمان لە هەرێمی كوردستان، بڕیارمانداوە چوار كێڵگەمان لە میسر بفرۆشین.”

د. پاتریك ئالمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكه‌ش ده‌ڵێت، “فرۆشتنی ئەو چوار كۆمپانیایە لە میسر گۆڕانكارییەكی ستراتیژیی كۆمپانیاكەیە بۆ ئەوەی تیشك بخەینە سەر كێڵگەكانمان لە هەرێمی كوردستان.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كۆمپانیای داناگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە زیاتر لە 400 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بەرهەمدەهێنێت، ده‌یه‌وێت، لەساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا بەرزبكاتەوە و بڕیاریشە تاوەكو ساڵی 2022 بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی هەرێم، لەلایەن كۆمپانیای داناگازەوە بەرزبكرێتەوە بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێكدا

 ‌

ھەواڵی زیاتر