بارزانی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

حازم جەعفەر/ باڵکێش

سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی شەڕی سحێلا پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 2020/10/26، سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگەیاند، “لە سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ی ئۆکتۆبەر، پیرۆزبایی لە هێزە ئازاکانی پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم”.

ئەمڕۆ 2020/10/26، سێ ساڵ بەسەر شەڕی سحێلا تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ھێرشیان كردە سەر ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام لە لایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندران.

ھەواڵی زیاتر