ئه‌مڕۆ پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بڕیارە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، پەرلەمانی عێراق پرسی بازنەکانی ھەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوا یەکلابکاتەوە و دەنگی لەسەر بدات.”

به‌پێی زانیارییه‌كانی باڵكێش، دواکەوتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا بۆ نه‌بوونی لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و دوای كۆبوونه‌وه‌ی 24ی مانگی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه‌ و داوای لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن و له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ی لێكردوون.

ڕۆژی 24ی ئەم مانگە شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنی بۆ 16 پارێزگای عێراق یەکلاکردەوە و ده‌نگدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ دواخست.

ھەواڵی زیاتر