مامۆستایه‌كی ئاینی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 26ی ئۆكتۆبه‌ر، مامۆستا “تەحسین ئەحمەد فەرەج بەشارەتی”، پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی چـوارچرا دواى توشبوونى بە کۆرۆنا، کۆچی دوایى کرد.

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەمساڵ نزیكەی 170 مامۆستای ئاینی توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 12 مامۆستایان كۆچی دواییان كردووە.”

مەلا ڕەعد عومەر، وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاشكرای كرد، “ئەمساڵ بەگشتی 60 مامۆستای ئاینی كۆچی دواییان كردووە و لەو ژماره‌یه‌ش 12 مامۆستایان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.”

باسی له‌وه‌شكرد، توشبوونی مامۆستایانی ئاینی بە كۆرۆنا، لەڕووی ئیدارییەوە هیچ كێشەیەك بۆ وەزارەت دروست ناكات بۆ شوێنگرەوەی ئەو مامۆستایانە، چونكە جگە لە فەرمانبەرانی وەزارەت، كەسانی خۆبەخشیش زۆرن كە بەمۆڵەتی وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتییەكان شوێنگرەوەیان بۆ دەستنیشان دەكەن.”

ھەواڵی زیاتر