په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ ده‌ر‌باره‌ی پرساندنی حكومه‌ت ده‌كات

كاروان كه‌ولاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا “داوا له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات، ڕۆژی سێشه‌ممه‌، 27ی ئۆكتۆبه‌ر، كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌ دانیشتنی ژماره‌ (9ی)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م ئاماده‌بن.”

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌، 27ی ئۆكتۆبه‌ری ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ سێ ته‌وه‌ر، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌‌وه‌:

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (به‌رێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان) ده‌كرێت.

ته‌وه‌ری دووه‌م، (په‌رله‌مانتار “عومه‌ر عه‌بدوڵا فه‌تاح” له‌ لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری په‌رله‌مانی كوردستان) داده‌نرێت.

ته‌وه‌ری سێیه‌م، (گفتوگۆ ده‌رباره‌ی پرساندن و وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی) ده‌كرێت.

ھەواڵی زیاتر