كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی ئۆكتۆبهر، سامان عارەب، سەرۆكی لقی ھەولێری دەستەی وەبەرھێنان ڕایگهیاند، “لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، كۆمپانیای پەكین ی وڵاتی چین دەرخستەیان داوه بە دەستەی وەبەرھێنان كردووه، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی گەشتیاری و نیشتەجێبوون.”
وتیشی: “پڕۆژەكە بریتییە لە شارێكی گەشتیاری نیشتەجێبوون، کە دەریاچەی ئاو و شوێنی وەرزشی تێدا دروستدەکرێت و ئاشكراشی كرد، كه بهپێی پێویستیی پرۆژهكه زیاتر له ههشت ههزار ههلیكار دهڕهخسێت.”
دهشڵێت، “دەرخستەی پڕۆژەكەمان ئاراستەی شارەوانی ھەولێر كردووە و وەزیری شارەوانی و سەرۆكی شارەوانی ھەولێر لەسەر هێڵن بۆ دابینكردنی زەوی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “کە شوێنێك لە باكووری ڕۆژئاوای ھەولێر دیاریكراوە، وەبەرھێنەرە چینیەکان سەردانی زەوییەكەیان كردووە و لە دوای دابینكردنی زەوی و تەواوبوونی ڕێكارەكان دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری دوو ھەزار دۆنم زەوی دەكرێت.”