یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومركی په‌روێزخان هاته‌ ده‌نگ

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی پسوڵه‌ی گومركیی له‌ په‌روێزخان، دادگای قۆره‌تووی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند كه‌سێك ده‌ركرد، له‌نێویشیاندا، محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ فراكسیۆنی گۆڕان.

دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگی و نه‌چوونه‌ به‌رده‌م دادگا، محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان، له‌ پۆستێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ده‌ڵێت، “ماوەی دوو ھەفتەیە ھەموو قاچاخی و تەزویرکردنه‌كان لە دەروازە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من، وەک ئەوەی بڵێیت من کردوومە.”

ده‌شڵێت: “من خاوەنی 10 ملیۆن دۆلار نیم، ھەرکەسێكیش گومان دەکات، 10 ھەزار دۆلارم پێبدات، گەردنی ئازاد بێت، 9 ملیۆن و 990 هەزار دۆلار بۆ خۆی.”

تۆڕی مدیایی باڵكێش زانیویه‌تی، كه‌ له‌ئێستادا ناوبراو له‌ پۆلیس و دادگایه‌ بۆ وه‌رگرتنی وته‌ و تائێستاش دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ چی بڕیارێك له‌باره‌ی ناوبراوه‌وه‌ ده‌دات.

ئەمه‌ لەکاتێكدایە، ناوبراو ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌ و نه‌چووه‌ته‌ به‌رده‌م دادگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیانیش‌ نوسراویان كردووه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕاده‌ستكردنی و دواتریش به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی شاهیده‌كان، شێخ وه‌هاب، باوكی ناوبراو ده‌ستگیركراو دوای چه‌ند ڕۆژێك زیندانی كردن، ئازاد كرا.

ھەواڵی زیاتر