كاكه‌مه‌م بۆتانی كۆچی دواییكرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

کاکەمەم بۆتانی، نوسەر و سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

نه‌ماڵه‌ی كاكه‌مه‌م بۆتانی، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایدەگەیەنن، “ڕۆژی یەکشەمە، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ڕوفاتی بەرە و مزگەوتی سامی گەردی لەسەر شەقامی کۆیە بەرامبەر ماجدی مۆڵ بەڕێدەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت.”

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، “کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد (بەلەدییە)، له‌ تەنیشت تەرمیناڵی هەولێر بەخاک دەسپێردرێت و ده‌شڵێن، لەبەر پابەندبوونمان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، پڕسە دانانێین.”

کاکەمەم بۆتانی، ساڵی 1937 لە کۆیە لەدایکبووه‌، ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە، لەساڵی 1993ەوە تاوەکو ساڵی 2000، ڕاوێژکاری ڕوناکبیریی بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دواتر بووەتە سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد.

ھەواڵی زیاتر