كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هەولێر ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆى قیرتاوکردنەوە ڕێگاى سەرەکى سپیلک بۆ خەلیفان لە کاتژمێر 8ى بەیانى تاوەکو کاتژمێر 7ى ئێوارە بە ڕووی بارھەڵگرەکاندا دادەخرێت.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “بارهەڵگرەکان دەتوانن سوود لە ڕێگای سرێشمە – سپیلک وەربگرن، ئۆتۆمبێلی بچووکیش لە شولدەر سوود وەربگرن.”
ئه‌م ئاگادارینامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر و چاكسازی كردن له‌و ڕێگایه دوای ئەوە دێت، كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا بەشێک لە ڕێگاى هامڵتۆن بەهۆى خراپییەوە ببووە هۆى ناڕەزایەتى شۆفێران.