كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تائێستا، به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌لار له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، دژی شكاندنی بایكۆت و فشاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، گردبوونه‌ته‌وه.
به‌شێكیان باسیان له‌وه ده‌كه‌ن، “كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ شكاندنی بایكۆت له گه‌رمیان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام، له‌كاتێكدا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران مووچه‌یان پێ‌نادرێت و حسابیان بۆ ناكرێت.”
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، “كه ئه‌وان دژی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن و ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی ده‌وام نین، به‌ڵكو داوای مووچه‌كانیان و گۆڕینی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.”