کازمی: پلانێكی چاكسازیمان بەدەستەوەیە

موستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری سەرەكی پەككەوتن و وەستانی پرۆژەكان بەهۆی گەندەڵی كارگێڕیی، دارایی و خراپی بەڕێوەبردنەوە بووە، هەڵەیە دەوڵەت تەنها پشت بەداهاتی نەوت ببەستێت، پێویستە كەرتەكانی تریش كارا و چالاك بكرێنەوە.



نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، كازمی لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ شاری كەربەلا و كردنەوەی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی، جەختی كردۆتەوە كە پلانێكی چاكسازییان بەدەستەوەیە بۆ برەودان بە سەرچاوەكانی  دەوڵەت.


ئاماژەی بەوەشداوە  كاراكردنەوە و پاڵپشتیی كردن لە كەرتی تایبەت بەشدارییەكی بەرچاوی دەبێت لە رەخساندنی هەلی كار،  هەربۆیە هاوبەشی لەنێوان كەرتی گشتی و تایبەتدا لەقۆناغی داهاتوودا زۆر گرنگە.

ھەواڵی زیاتر