ئه‌مرۆ و سبه‌ی دهۆك فێنكترین شاری هه‌رێمی كوردستانه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت”
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شه‌ممه، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 34 پلە و سلێمانى 32 پله و دهۆک 31 پله و کەرکوک 35 پلە دەبێت.
سبەینێ یه‌كشه‌ممه، 25ی ئۆكتۆبه‌ریش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 33 پلە و سلێمانى 33 پلە و دهۆک 31 پله و کەرکوکیش 35 پلە دەبێت.