بانکى ڕەشید پێدانى قەرزێکى تری 20 ملیۆنیی ڕاگه‌یاند

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 24ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بانکى ڕەشیدى عێراق ڕایگەیاندووە، “دەستى کردووەتە پێدانى قەرزێک بۆ ئەوانەى بێکارن، بەبڕى 20 ملیۆن دینار بەمەبەستى ئەنجامدانى پڕۆژەی بچووک و هەردوو ڕەگەزیش، واتا نێر و مێ دەگرێتەوە.”

ئاماژەى بۆ به‌وەشکردووە، “ڕێنماییەکانى تایبەت بە قەرزەکە بۆ کارى بچووکە و کۆمەڵێک ڕێوشوێنى پێویستە بۆ وەرگرتنى قەرزەکە لەوانە، کەفیلێک و شوناسێکى ژوورى بازرگانى بەغدا و گرێبەستى شوێنى پڕۆژەکە بۆ ئەوانەى کە دەیانەوێت سەردانى بانکەکەیان و لقەکانیان لە بەغدا و پارێزگاکانى تر بکەن.”

دەشڵێت، “لەماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا بانکەکەیان پێشینە و قەرزى جۆراوجۆرى داوەتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بەپێى چەند ڕێوشوێنێکى دیاریکراو.”

بانکی ڕەشید و ڕافیدەین، بەردەوامن لە ڕاگەیاندنی قەرزی جۆراوجۆر بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان، بەڵام ئه‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ی كه‌ بۆ هێنانی ژنی دووه‌م بۆ فه‌رمانبه‌ران ڕایگه‌یاند، زۆرترین مشتومری لێكه‌وته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر