ئه‌مریكا بڕیاری داخستی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ عێراق هه‌ڵپه‌سارد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وتەبێژی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: “ئەمریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەكه‌ی لە بەغدا هه‌ڵپه‌ساردووه‌.”

ئه‌حمه‌د مەلا تەڵاڵ، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وتی: “بەهۆی هەوڵەكانی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمریكا بڕیاریداوە پرسی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا هەڵپەسێرێت، بەڵام بڕیارەكە هەیە و ڕێككەوتی جێبەجێكردنی دەستنیشان نەكراوە، تا ئەوكاتەی هەڵسەنگاندن دەكرێت.”

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كرد بۆ له‌نده‌ن، وتی: “سەردانەكەی مسته‌فا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا گرنگ و هەمەلایەن بوو بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاریكاریی ستراتیژی و ئابووری و سەربازیی، بەتایبەت شانشینی یەكگرتوو هاوبەشێكی سەرەكییە لە شەڕی داعش.

ھەواڵی زیاتر