كاروان كهلاری/ باڵكێش
یانس ستۆڵنبێرگ، سکرتێرى گشتى ناتۆ ڕایگەیاند، “وەزیرانى بەرگریی ناتۆ و سەرکردە سەربازییەکانى وڵاتەکانیان ڕاسپاردووە، ژمارەى هێزەکانیان لە عێراق زیاد بکەن.
وتیشى، “هێشتا زووە بە وردی باسی ژمارهی هێزهكان بكرێت، چونكه لهئێستادا ئێمه له قۆناغی پلاندانان و ههماههنگیداین و ئەوە لە کۆبوونەوەى داهاتوودا یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵام لە ژمارەى ئێستایان زیاتر دەبێت.”
باسى لەوەشکرد، “بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە ژمارەى هێزەکانی ناتۆ لە عێراق کەمکراونەتەوە، بەڵام لەئێستادا ڕاهێنەران و ئەندامانى تری ناتۆ بە هێزى تەواویانەوە لە عێراق کاردەکەن.”
دوای سهرههڵدانی داعش و كۆنترۆڵكردنی چهند ناوچهیهكی عێراق، وڵاتانى پەیمانى ناتۆ لەچوارچێوەى هاوپەیمانى دژى داعش هاتنە عێراق و به ڕاهێنان و پێشکەشکردنی یارمەتیی تهكنیكیی، هاوکاری عێراقیان کرد.