كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ده‌سته‌ى زانكۆ و په‌یمانگاكان ڕه‌خنه له سه‌رۆكایه‌تى زانكۆی گه‌رمیان ده‌گرێت، به‌هۆی دانانى ڕاگرانى چه‌ند كۆلێژێكه‌وه، سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیانیش له‌وباره‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ده‌سته‌ى گه‌رمیانى داكۆكى له زانكۆ و په‌یمانگاكان، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسى له‌وه كردووه، كه ڕاگرى كۆلێژ له زانكۆى گه‌رمیان دوور له ڕێكاره ئیدارى و زانستییه‌كان به “دامه‌زراندن” دانراون.
ده‌شڵێن: “تاوەکو ئێستا پۆستی ڕاگرایەتی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی و ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بە دامه‌زراندن و بە دوور لە ھەموو پێودانگە زانستیی و ئیدارییە بەرکارەکان پڕکراوەتەوە و زانیاری ھەیە دەویسترێت پۆستی ڕاگری کۆلێژی زانست-یش بەھەمان ڕێکار پڕبکرێتەوە.”
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكى زانكۆی گه‌رمیان ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: “ڕێكاره‌كه كاتییه.”
د. فه‌رهاد قادر، سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: “ڕێكاره ئیدارییه‌كانى دانانى ڕاگر كاتى ده‌وێت و ناكرێت دوو كۆلێژ به‌بێ ڕاگربن، بۆیه ڕاگره‌كان كه دانراون، كاتییه و تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌یه.”